بە وێنە.. گەنجێك خۆی خنكاند

:: PM:05:55:11/02/2018 ‌
كەمێك پێش ئێستە لە شارۆكەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆك گەنجێك بە پەت خۆی خنكاند.

عەقید زەكی كۆچەر بەرێوەبەری پولیسی شارۆكەی بەردەڕەش بە "وشە"ی راگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار گەنجێكی تەمەن 25 ساڵان بە پەت خۆی خنكاندووە.

زیاتر گوتی، گەنجەكە ناوی شێروان فارس و خەڵكی گوندی قادسییەی سەر بە شارۆكەی بەردەڕەشە، پولیسی ناوچەكەیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆك 12 كەس بەهۆكاری جیاواز كوژراون و خۆیان كوشتووە، دوێنێش بە هەمان شێوە گەنجێك لە سەنتەری شارۆكەی بەردەڕەش خوی كوشت.

بەردەڕەش/ نەوزاد هلۆری







وشە - سه‌رخێڵ هاشم