مۆزەخانەیەك لە زانكۆی سەڵاحەدین كرایەوە

:: PM:07:39:11/02/2018 ‌
لە بەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین مۆزەخانەیەك تایبەت بە پێشاندانی پارچە شوێنەوار كراوەتەوە كە زۆربەی پارچەكانی ئەم مۆزەخانەیە پارچەی ئەسڵین و لە ناوچە شوێنەوارییە جیاوازەكانی كوردستانی باشوور دۆزراونەتەوە.

عەزیز زێباری سەرۆكی بەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، چەندان ساڵە پلان بۆ كردنەوەی مۆزەخانەیەك بۆ بەشەكەمان دادەنێن، بەڵام بە گوێرەی ئەوەی كە مۆزەخانە شوێنێكی گرنگە پێویستی بە ئامادەكاری زۆر هەیە و ئەمساڵ كارەكانمان تەواو كرد.

زیاتر گوتی، مەبەست لە كردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە زیاتر لایەنی فێركاریە و لە نزیكەوە بینینی پارچەی شوێنەواری كاریگەری لەسەر قوتابییەكانمان دروست دەكات بۆ فێربوونی باشتر و یارمەتی دەر دەبێت بۆ باشتر ناسینەوەی پارچە شوێنەوارییەكان.

لە مۆزەخانەكەدا كۆمەڵێك پارچەی (بەبەرد بوو) كە نەخشی لاشەی ئاژەڵیان لەسەرە و پەیكەرێكی بەردین كە لە دەشتی دیانا دۆزراونەتەوە كە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش زایین پێشان دراوە. جگە لە كۆمەڵێك پارچەی سەردەمی ئیسلامی كە لە دراو و مەت و مورو و شمشێر و خەنجەر پێكهاتوون.

هەولێر/ سارا سەردار

















وشە - سه‌رخێڵ هاشم