خانمه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شاره‌زاى بواری ماكیاژ، (جیهان هاشم) نوێترین دوو له وێنه‌كانی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی به جوانترین خانم ناویان بردووه.
جگه له ستایله جیاواز و قه‌شه‌نگه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی، جیهان له‌سه‌ر وێنه‌كانی نوسیوویه‌تی :" كێ وه‌كو من حه‌ز به ڕۆژی یه‌كشه‌م ده‌كات و حه‌زی به‌م ڕۆژه‌یه".
به‌شێك له هه‌واداره كچه‌كانی پێشوازیان له‌م جۆره ستایله نوێیه‌ی جیهان كردووه و به شێكی تریان به ڕێكلام و خۆده‌رخستن ناویان بردووه، كۆمێنتیان له‌سه‌ر ڕۆژه‌كه‌ی جیهان نه‌بووه و بۆیان نوسیووه نهێنی ئه‌و ڕۆژه له چیدایه؟.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاجكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.