بەرپرسێكی تری كوردستان بەهۆی گەندەڵییەوە گیرا

:: PM:04:31:21/11/2016 ‌

ئەمڕۆ دووشەم بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر بە فەرمانی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەهۆی یەكلابوونەوەی دۆسیەی گەندەڵی، لەلایەن پۆلیسەوە گیرا و لە گرتووخانەی گەورانی هەولێر بەند كراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە "وشە" دراوە، ئەمڕۆ دووشەم  ئیبراهیم عەبدولقادر بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر بە فەرمانی  دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەستەی دەستپاكی شاری هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە گیرا.

سەرچاوەیەك لە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان هەواڵەكەی بۆ "وشە" پشت ڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، گرتنی ئەم بەڕێوەبەرە لەسەر دیار نەمانی بڕێكی زۆر گەنم و جۆ لە سایلۆی هەولێرە.

"وشە" بۆ ئەم مەبەستە پێوەندی بە حاكم ئەحمەد ئەنوەر  سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام ناوبراو وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە .


وشە - رامیار جەواد