ڤیدیۆ.. ئەم یاریزانە رۆناڵدۆی سەرسام كردووە

:: AM:09:57:12/02/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرسامی خۆی بە جموجۆڵە جوانەكانی ئەندرۆ هندرسۆنی پاڵەوانی جیهان لە نمایشی تۆپ دەربڕیوە.

لە كورتە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت رۆناڵدۆ لە ماڵەكەی خۆیدا پێشوازی لە ئەندرۆ كردووە كە پاڵەوانی نمایشی تۆپی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێ.

لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێ رۆناڵدۆ بەتاسەوە سەیری جموجۆڵە جوانەكانی ئەندرۆ دەكات چەند جارێكیش لەگەڵیدا جموجۆڵ بە تۆپ دەكات.

ئەندرۆ خەڵاتی پاڵەوانی جیهانی لە نمایشكردنی تۆپ پێدرا لە پاڵەوانیەتییەكدا كە بەم دواییە لە كوالالەمپوری پایەتەختی مالیزیا ئەنجامدرا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م