ئه‌مساڵ "یۆتۆبه‌ری" فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌ی فیلم له وڵاتی سوید، به به‌شداری چه‌ند فیلمێكی كوردی به‌ڕێوه چوو، تێیدا چه‌ندان خه‌ڵاتی جیاواز به‌سه‌ر فیلمه‌كان دابه‌ش كرا.
چل و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یۆتۆبۆری" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ریی "یۆناس هۆلمبێرگ" Jonas Holmberg و به به‌شداریی 399 فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماکارانی 78 وڵاتی دنیا له چه‌ندان به‌شی جۆراوجۆر، له وڵاتی سوید له رۆژَانی 26ی كانوونی دووه‌م تا پێنجی شوباتی 2018، له 10 سینه‌ما و 40 هۆڵی شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو، تیایدا چه‌ندان فیلم و كورته فیلمی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكارانی كورد به‌شدار بوون.
فیلمی سینه‌ماكاره كورده‌كان بریتی بوون له‌وانه:
فیلمی دیکۆمێنتاریی له‌سه‌ر ژَیانی سینه‌ماکاری هه‌رمانی کورد "یه‌ڵماز گۆنای" Yilmaz Güney به ناونیشانی "ئه‌فسانه‌ی پاشا ناشیرینه‌که" The Legend of the Ugly King له ده‌رهێنانی "حوسێن ته‌باک" سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له به‌رهه‌مهێنانی "مه‌مه‌د ئه‌کتاش" سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له به‌شی "سینه‌مای کلاسیک".
فیلمی سینه‌مایی "ئاماتۆره‌کان" Amateurs به رۆڵ بینینی خاتوو "په‌رژَین عه‌بدوڕه‌حمان" خاتوونه ئه‌کته‌ری کوردیی دانیشتووی وڵاتی سوید و له ده‌رهێنانی خاتوو "گابریلا پیچلێر" Gabriela Pichler له وڵاتی سوید له به‌شی "پێشبڕکێی نۆردیک" Nordic واته وڵاتانی ناوچه‌ی ئێسکاندیناڤیا.
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دۆزه‌ره‌وه‌ی مین" The Deminer له ده‌رهێنانی "هۆگر هیرۆری" سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید و له نووسینی سیناریۆی "شنوار که‌ماڵ" له به‌شی "پێشبڕکێی دیکۆمێناریی نۆردیک".
فیلمی سینه‌مایی "یۆڵ" (ڕێگا) YOL له ده‌رهێنانی "یه‌ڵماز گۆنای" سینه‌ماکاری کوردی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی چڵه‌به‌ڕووی زێڕینی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فڕه‌نسا.
فیلمی سینه‌مایی "ئیسرافیل" له نووسینی هاوبه‌شی "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری" سینه‌ماکاری سنه‌یی و خاتوو "ئایدا په‌ناهه‌نده" و له ده‌رهێنانی خاتوونه سینه‌ماکاری ئێرانی "ئایدا په‌ناهه‌نده" به‌شی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی" .
کورته فیلمی 21 خوله‌کی "بۆ منداڵانی من" To My Children له ده‌رهێنانی "شوان دلێر قه‌ره‌داغی" سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج له به‌شی "نه‌ته‌وه‌کان و ناسیۆنالیزم" چل و یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یۆتۆبۆری" Göteborg له وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو.
فیلمه‌كانیش به پێی به‌شه جیاوازه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كرابوون:
به‌شی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی" 20 فیلم.
به‌شی "پێشبڕکێی نۆردیک" 9 فیلم.
به‌شی "پێشبڕکێی دیکۆمێنتاریی نۆردیک" 8 فیلم.
به‌شی "پێشبڕکێی ئینگمار برێگمان"Ingmar Bergman به هه‌شت فیلم.
به‌شی "پێشبڕکێی ده‌ستپێده‌کات"Startsladden به ١٠ فیلم.