پلانی زێدان بۆ یارییەكەی پاریس سان جێرمان
رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئەو پلانەی زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئاشكرا كرد كە دیاری كردووە بۆ یارییەكەی بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.
دووسبەی چوارشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یانەی پاریس سان جێرمان دەكات.
رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: زێدان پلانی داڕشتووە لە دەستپێكدا بە پلانی 4-3-3 یاری بكات و لە پێكهاتەی سەرەكیدا لە هێڵی هێرشبەر پشت بە گاریس بێڵ و كەریم بەنزیما و كریستیانۆ رۆناڵدۆ (بی بی سی) ببەستێ.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: پێشبینیش دەكرێ هەر لە سەرتاوە یاخود رەنگە لە گێمی دووەمدا یان لە كاتی مسۆگەركردنی سەركەوتندا زێدان پلانی یارییەكە بۆ 4-4-2 بگۆڕێ وەك یارییەكەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد كە بە ئەنجامی 5-2 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، ئەویش بە یاریكردنی لوكاس ڤاسكێز لە شوێنی كەریم بەنزیما بۆ ئەوەی هاوكاری زیاتری هێڵی ناوەڕاست و بەرگری بكات، یاخود لە شوێنی هێرشبەرەكە یاریی بە ئیسكۆ بكات بۆ ئەوەی كۆنتڕۆلی زیاتری تۆپ لەنێو یاریگە بەدست بێنێ.
رۆژنامەی (ئاس) پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی ریال مەدریدی بۆ یارییەكەی پاریس سان جێرمان بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:-
گۆڵپارێز: كیلۆر ناڤاس
بەرگری: ناچۆ، رامۆس، ڤاران و مارسێلۆ
ناوەڕاست: كڕووس، كاسێمێڕۆ و مۆدریچ
هێرشبەر: بێڵ، بەنزیما و رۆناڵدۆ.
رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكە بەمشێوەی سەرەوە دەبێت تەنیا ئەگەر گۆڕانكاری لە شوێنی بەنزیما بكات و لە جێگەی ئەو یاری بە ئیسكۆ و ڤاسكێز بكات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم