خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌مشێوازه‌ زیانتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت

:: PM:12:04:12/02/2018 ‌
چای سەوز  دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە و زۆر سوودی گرنگیش بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت و جەستە بەهێز دەكات و چەوری دەسووتێنێ و میتابۆلیزمی لەش ڕێك دەخات، زۆر كەس چای سەوز دەخۆنەوە، بەڵام دوای ماوەیەك لێی بێزار دەبن، چونكە تووشی هەندێ كێشەی تەندروستی دەبن، ئەمەیش هۆكاری زۆر خواردنیەتی، بۆیە شارەزیان ڕێنمایی زیاترمان لەوبارەوە دەكەن.

ڕەنگە خواردنەوەی چای سەوز كارێكی زۆر قورس نەبێ، بەڵام بۆ ئەوەی بزانن  چ كاتێك پێویستە چای سەوز بخۆنەوە، پێویستی بە لێزانی و شارەزایی و وەرگرتنی زانیاری هەیە، بە بڕوای پزیشكان و شارەزایان باشترین كات بۆ خواردنەوەی چای سەوز بریتین لەم كاتانەی خوارەوە:

یەكەم: نابێت بەیانیان بیخۆنەوە، خواردنەوەی چای سەوز لە بەیانیاندا كارێكی باش نییە، چونكە ئەو بەهێزكەرەی لە چای سەوز دا هەیە، ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بیخۆیتەوە، زیانێكی زۆر بە جگەر دەگەیەنێت.

دووەم: پێویستە دوو سەعات دوای خواردنی ژەمەكان بیخۆنەوە، باشتر وایە بەلایەنی كەمەوە دوو سەعات دوای نان خواردن، ئنجا چای سەوز بخورێتەوە، بۆ ئەوەی پێكهاتەی خۆراكی لە لەشدا هەبێت. بەڵام نابێت هەرگیز لەگەڵ ژەمەكاندا بخورێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی كەمخوێنیان هەیە، چونكە ئاسنی پێكهاتەی خۆراكی دەمژێت.

سێیەم: دوو سەعات پێش نووستن، زۆر لێكۆڵینەوەی پزیشكی هەیە دەربارەی ئەو ئارامكەرەوانەی لە چای سەوزدا هەن. دەتوانن یارمەتی لەش بدەن لە نووستنێكی ئارامبەخش، بەڵام نابێت راستەوخۆ لەكاتی نووستندا بیخۆن، چونكە كافایین و ترشی ئەمینی L-theanine تێدایە كە گرنگە بۆ ئارام بوونەوەی لەش.

پێویستە لە ڕۆژێكدا چەند كوپ چای سەوز بخۆیتەوە؟
خواردنەوەی چای سەوز بە شێوەی ڕۆژانە و بە زۆری، ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی زۆر كێشەی تەندروستیتان بكات، توێژینەوە پزیشكییەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، پێویستە خواردنەوەی چای سەوزیش سنوورێكی بۆ دابنرێ و ئەگەر لە ڕۆژێك 100 بۆ 750 میلیلیتر زیاتر بخۆنەوە، ئەوا زیان بە تەندروستیتان دەگەیەنێت.

سەرچاوە/1mhealthtips



وشە - ئاوات ئازاد