ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرن، له‌وانه‌یه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن كه به چ جۆرێك كه‌سایه‌تییان ده‌خوێنێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر شێوازی تایبه‌تییان ده‌دات.
سێڵفی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه، بریتییه له گرتنی وێنه به كامێرای پێشه‌وه یان له به‌رده‌م ئاوێنه، سه‌ره‌تا ئه‌م وێنه‌یه به ته‌نیا ده‌گیرا، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیش ده‌گیرێت، ته‌نانه‌ت به پێی شێوازی وێنه‌گرتنه‌كه، كه‌سایه‌تییه‌كان له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه.
له توێژَینهوهیهكی ئه‌ڵمانیدا هاتووه، ده‌توانرێت به پێی شێوازی ههڵبژَاردنی سوچی وێنه‌گرتنه‌كه، كه‌سایه‌تی خاوه‌نی وێنه‌گر دیاری بكرێت.
زانایانی زانكۆی بامبرگ له باڤاریای باشووری ئه‌ڵمانیا، توێژَینهوهیهكیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام دا، تێێدا چۆنیه‌تیی ناسینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانیان به پێی ههڵبژَاردنی شێوازی وێنه‌گرتنه‌كان دیاری كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 300 وێنه‌ی سێڵفی جیاوازیان ههڵبژَارد، پشانی چه‌ند كه‌سێكیان دا، له هه‌ر یه‌كێكیان پرسی، ئایا ئه‌مه‌ی له وێنه‌كه ده‌یبینیت كه‌سێكی زیره‌ك یان سه‌رنجڕاكێشه؟
كه هه‌موو ڕاكانیان كۆ كرده‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت خه‌ڵكه‌كه به پێی شێوازی ههڵبژَاردنی گۆشه‌ی وێنهگرتنهكانیان ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌یان دیاری كردووه كه به‌م شێوه‌یه بوون:
_ وێنه‌ی ژَنان سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته‌ی لای چه‌پی ده‌موچاویان زاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا.
_ زیره‌كیش ده‌رده‌كه‌ون، كاتێك لای ڕاستی ده‌موچاو و سه‌رنجیان زاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر وێنه‌كانیاندا.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌ش، توبیاس شنایده‌ر پزیشكی ده‌روونی قسه‌ی له‌سه‌ر كرد و ڕوونی كرده‌وه، كه لای چه‌پی ڕووخسار ئاماژَه به هه‌ستی سۆزداری و میهره‌بانی مرۆڤ ده‌كات، به‌ڵام لای ڕاست زیره‌كی و لێهاتوویییان پیشان ده‌دات.
زانایان ئه‌وه‌شیان سه‌لماند، كه ئه‌م توێژَینهوهیه له‌سه‌ر پیاوانیش ئه‌نجام بدرێت له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌نجام ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام بێگومان هه‌مان كاریگه‌ری پێوه دیار نابێت.