له دوێنێوه ڤیدیۆی كچ و كوڕێكی هیندی بڵاو بووه‌ته‌وه كه به ماوه‌یه‌كی كورت ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داگیر كرد و ناوبانگێكی زۆری بۆ ئه‌و ئه‌كته‌رانه په‌یدا كرد.
گۆرانییه‌كی هیندی له ماڵپه‌ڕی یوتوب بڵاو بووه‌وه، كه تێیدا باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات، له كلیپه‌كه‌یدا كۆنسێرتێك پیشان ده‌دات كه چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی كچان و كوڕانی هیندستان به‌شدارییان تێدا كردووه.
له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانیدا كچ و كوڕێك پیشان ده‌دات كه به چه‌ند شێوازێكی جیاواز چاو له یه‌كتری داده‌گرن، دواتر ئه‌وان و قوتابییه‌كانی تریش به‌ره‌و قوتابخانه ده‌ڕۆنه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ر یه‌ك له
پریا و
محه‌مه‌د كه دوو گه‌نجی مسوڵمانی هیندستانن، به ماوه‌یه‌كی كورت ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكه‌ن.
كچانی هیندستان هه‌میشه یه‌كێك بوون له جوانترین كچه‌كانی دنیا، وه‌ك چۆن چه‌ند جارێك له مێژوودا شاجوانی گه‌ردوون له كچی هیندستان هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، ئه‌مساڵیش ئه‌نوشكا شارمای هیندی بوو.
جوانیی ئه‌م كچه ئه‌سمه‌ره‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌و ڕێژه زۆره ته‌ماشای ڤیدیۆكه بكه‌ن و ئه‌و هه‌موو جاره بڵاوی بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كچه ئه‌كته‌رێكی ساده‌ی كه‌م ناسراوی هیندستان بووه، به‌شداری له چه‌ند كلیپ و فیلم‌دا كردووه، به‌ڵام له دوێنێوه كه ئه‌م ڤیدیۆیه بڵاو بووه‌ته‌وه، پریا بووه‌ته سێیه‌م به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تیی ئینستاگرام له دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كیم كارداشیان، فۆڵۆوه‌ره‌كانی گه‌یشتوونه‌ته زیاتر له 982 هه‌زار فۆڵۆوه‌ر.
ڤیدیۆ و وێنه‌كانی ئه‌م كچه، له دوێنێوه به ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به ته‌واوی به‌ناوبانگ بێت.