ئەم وەرزشە بە خێرایی قەڵەوی ورگ لەناو دەبات

:: PM:01:20:12/02/2018 ‌
زیاد بوونی كێش و گەورەبوونی قەبارەی ورگ بەهۆی خۆراكی پڕ شەكر و چەوری و زیادەرۆی لە خۆراكی رۆژانەدا دروست دەبێت، هاوكات زیاد بوونی كێش هۆكارێكە بۆ تێكدانی شێوەی لەش و خراپكردنی باری تەندروستی، هەریەك لە ئێمە خەون بە لەشێكی تەندروست و ڕێكەوە دەبینین یان هەڵ دەدەین بۆ دابەزاندنی كێشی ورگ و گەڕانەوەی بۆ باری پێشووی.بەڵام كارێكی هەروا ئاسان نییە و پێویستی بە هیلاكییەكی لە ڕادەبەدەر و كاتێكی زۆر هەیە تا بەشێوەیەكی تەواو كێشی لەشت ئاسایی ببێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنانێكی سادە هەیە بە وەرزشی ئاسن ناسراوە لە زۆر شوێن بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ بەكاردەهێنرێت و پشتڕاست كراوەتەوە، ئەنجامدانی ئەو وەرزشە لە سێ هەفتە حەوت كیلۆ لە چەوری ورگ دەتوێنێتەوە.

بۆ ئەوەی ئەم وەرزشە ئەنجام بدەیت، پێویستە لەسەر پشت رابكشێی و ئەژنۆكانت بچەمێنەوە هەر وەك وێنەكە تا ماسوولكەكانت خاو دەبنەوە، پاشان بەشێوەیەكی ئاسای هەناسە وەرگرە و بە هەموو هێزتەوە هەتا دەتوانیت ئەو هەناسەی كە وەرتگرتەوە بیدەرەوە لەكاتی هەناسە دانەوەدا نزیكەی 10 بۆ 15 چركە ڕایگرە و تا تەواو گەدەت دەكشێت و ماسوولكەی سكت تووند دەبێت و پاشان بیدەوە.

ئەم وەرزشە زۆر گرنگە بۆ توانەوەی چەوری ورگ،  هەوڵ بدە بەردەوام پشت بەم وەرزشە سادەیە ببەستیت بۆ كەمكردنەوەی چەوری ورگ و ڕزگاربوونی لە قەبارەی  گەورەیی ورگ.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد