وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 12ی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوە كردەوە.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕۆژی سێشەم 13/2/2018، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.
- سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان.
- سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.
- ئەنجوومەنی دادوەری.
ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە تەنیا مووچەی پێشمەرگە و خانەنشینی تێدا نییە و دابەشكردنی مووچەی ئێستەیش هی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە.