نه‌جیب ساویریس كه ملیاردێرێكى میسرى به‌ناوبانگه، ئه‌مڕۆ له تویته‌ر گوتوویه‌تى كه "ئه‌ردۆغان تووشى شێتى مه‌زنێتى بووه و ناوچه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌بات".
نه‌جیب ساویرس كه میاردێرێكى به‌ناوبانگى میسره و له‌سه‌ر ئاستى دنیایش ناسراوه، ئه‌مڕۆ له تویتێك له باره‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه نووسیویه‌تى، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا تووشى شێتى مه‌زنێتى بووه، پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گرژه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى ئیسرائیل ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئێران".
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه گرژیى دیپلۆماسى له نێوان میسڕ و توركیا دروست بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه ساویرس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ "هۆكارى زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان ئاگرى شه‌ڕ له ناوچه‌كه خۆش بكات، به‌تایبه‌تى ئه‌و هه‌رایه‌ى كه له دژى یۆنان و قوبڕس و میسرى راگه‌یاندووه، كاتێك رێككه‌وتنى سنوورى له نێوان ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته ئه‌نجام درا".
لێدوانى ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى میسر له كاتێكدا دێت هه‌فته‌ى پێشوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر هۆشداریى دایه توركیا له‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى میسر نزیك نه‌بێته‌وه. دوێنیش قوبرس نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له‌وه‌ى توركیا رێگرییان له كه‌شتییه‌ك كردووه كه كارى دۆزینه‌وه‌ى گاز ده‌كات له سنوورى ئاوى قوبڕس.