به‌گوێره‌ی گه‌ردوونناسی تا مانگی پێشووش نه‌ده‌زانرا كه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان هیچ هه‌ساره‌یه‌كی تر هه‌بێت، تا له‌م دوایانه گه‌روونناسان یه‌كه‌مین هه‌ساره‌یان دۆزییه‌وه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
popularmechanics" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كه‌م هه‌ساره ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كی گه‌ردوونناس ئه‌نجامدرا له زانكۆی "ئۆكڵاهۆما" كه توانیان له ڕێگه‌ی ته‌كنیكێكی پێشكه‌وتوو كه "microlensing" ناسراوه كه ئامێرێكی گه‌ردوون دۆزه و هه‌ساره‌یه‌كی تر بدۆزنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان و به یه‌كه‌م هه‌ساره دانرا له‌م خوولگه‌یه‌دا.
زانایان روونكردنه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌م ئامێره داوه و گوتوویانه، ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه كه به ئامێری microlensing ئه‌نجام ده‌درێت توانیومانه تێپه‌ڕبین به‌ناو چه‌ندان تیشكی جیاوازدا كه له رووناكی گه‌ردوونه‌وه ده‌رده‌درێت و تیشكه‌كه بده‌ینه‌وه كه خێرایی زۆر زیاتره له خێرایی رووناكی و له توانایدا هه‌یه 3.8 ملیار ساڵی رووناكی ببڕێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگه‌ى گه‌ردوون ناسیی ناسا كه ده‌ڵێن، گه‌ردوون به‌گشتی له ده‌یان گالاكسی پێكدێت و هه‌ر گالاكسییه‌كیش له ملیۆنان ئه‌سترێره پێكدێت جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هه‌ساره‌ی تێدایه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و گالاكسییانه به‌یه‌كه‌وه ڕێگای كاكێشان كه گه‌وره‌ترین شوێنه له گه‌ردوون پێكدێنن.