لە هەولێر گۆڕانكاری لە پۆستی چوار بەرێوەبەری گشتیی كرا

:: PM:06:23:12/02/2018 ‌

بە واژووی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چوار بەڕێوەبەری گشتی لە شوێنی بەڕێوەبەری گشتیی دەست بەكار دەبن.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی شوبات، بە گوێرەی نووسراوێكی فەرمی كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژووی كردووە بڕیاری دەست بەكاربوونی چوار بەڕێوەبەری گشتی نوێی بۆ پارێزگای هەولێر دەركردووە.

ئەو نووسراوەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر متمانە بەو چوار بەڕێوەبەرە دابوو.

ئەو كەسانەی وەك بەڕێوەبەری گشتیی دیاری كراون بریتیین لە "بەشدار عەبدولخالق "  وەك  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و "داماو محەمەدگ بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر و "یوسف چاوشین" بۆ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی هەولێر و "نەبەز محێدین" بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەولێر.

 پێشتر ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكراییان كردبوو كە گۆڕینی ئەو چوار بەڕێوەبەرە پێوەندی بە باشتركردنی ئاستی كاركردنی ئەو چوار بەڕێوەبەرایەتییە.





وشە - رامیار جەواد