دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ "بهدهبهنگى حه‌وت ترلیۆن دۆلارمان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌رج كرد".
ئه‌مڕۆ كۆشكى سپى پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان له بوارى ژێرخانى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، وا بڕیاره چوارشه‌مى داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگرێس تاوتوێى پرۆژه‌كه بكات، كه تایبه‌ت به نوێكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى له بواره‌كانى رێگاوبان و چه‌ندین بوارى تر.
وه‌ك ئاشكرا كراوه تێچووى پڕۆژه‌كه ترلیۆنێك و 500 ملیار دۆلاره، ئه‌م بودجه‌یه زۆر له‌وه كه‌متره كه ئه‌مه‌ریكا له ساڵانى رابردوو له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى خه‌رج كردووه. بۆیه دۆناڵد تره‌مپ له تویتێك ئه‌مڕۆ نووسیویه‌تى" خه‌رجكردنى حه‌وت ترلیۆن دۆلار له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كارێكى ده‌به‌نگانه بوو".
دۆناڵد تره‌مپ له‌وه‌ته‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى به‌ده‌ست هێناوه، دروشمه‌كه‌ى" America first "ه، كه به‌واته‌ى ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مه، یان ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌هه‌موو شتێكه. بۆیه تره‌مپ ده‌یه‌وێ به‌هه‌موو ئه‌و خهرجكردنانه بچێته‌وه كه پێشتر له‌وڵاتان خه‌رجى كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى پرۆژه‌كه‌ى ژێرخانى ئابوورى ده‌ڵێ "ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌فته‌یه‌كى مه‌زن ده‌بێت بۆ ژێرخانى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا".