كۆمپانیای هۆندا كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی كۆریای باشوور و دنیا، ئێسته كار له‌سه‌ر دروست كردنی ئۆتۆمبێڵێك ده‌كات كه مۆدێلی و شێوازی جیاوازی هه‌یه له ئه‌وان پێشوو.
به‌پێێ هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
hyundaiusa" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هۆندا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیاكه كه ده‌ڵێت، به‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌وه ئه‌مه نۆیه‌مین جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێله كه ئه‌م كۆمپانیایه دروستی كردبێت و به‌ته‌مایه له یه‌كێك له پێشانگاكانی وڵاتی هیند ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه پێشكه‌شی بكات.
كۆمپانیای هۆندا روون كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله ناو نراوه "لۆنیك" كه مۆدێلێكی نوێیه و تا ئێسته هیچ جۆرێك له‌م ئۆتۆمبێله دروست نه‌كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكی هه‌یه كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه دروست كراوه، كه به‌شێكیان به گاز و به‌نزین كار ده‌كه‌ن و به‌شێكی تریشیان ئه‌لیكترۆنییه و به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌بایی ئیش ده‌كات.
ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌شێوازێكی زۆر ناوازه و جوان دروستكراوه كه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه داهێنانی كردووه له دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌لیكترۆنی كه پێشتر پێش دوو ساڵ واته له ساڵی 2016 دا باسی كردبوو.