سۆزان كه‌مال وێنه‌ى ماچه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه‌

خانمه‌ پێشكه‌شكاری ناوداری كورد"سۆزان كه‌مال" نوێترین وێنه‌ی له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه‌ و مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا هێنا.

سۆزان كه‌مال له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به‌ ماكیاژه‌وه‌  و به‌ جلێكی كوردی دیزاین كراوی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ كچێكی بچووكی مۆدێلستی له‌گه‌ڵه‌ و ماچی ده‌كات.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان كه‌مال به‌ ستایلێكی جیاواز و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌.

سۆزان كه‌مال له‌ ساڵی 1987 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه‌ هێنا و له‌ كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه‌، سه‌ره‌تای هاتنه‌ ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ماوه‌یه‌كی تر به‌نیازه‌ له‌ نوێترین پڕۆگرامیدا له‌ كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.



وشە - محەمەد میران


PM:07:59:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 3855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌