كارداشیان واز له‌ جلی ڕووت ده‌هێنێت

ئه‌ستێره‌ و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه‌، به‌مه‌ش دوای دوومانگ له‌ هاتنی وه‌رزی زستان ئێسته‌ جلی زستانه‌ له‌به‌ر ده‌كات.

وێنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كارداشیان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تیایدا جلێكی گه‌رمی زستانه‌ی پۆشیووه‌ و نووسیوویه‌تی "ئێسته‌ زستانێكی ڕاستییه‌".

كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به‌ كیم كارداشیان، له‌ 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له‌ لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دایك بووه‌، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه‌، له‌ ساڵی 2000 له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ه‌مه‌ێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له‌ 2003 له‌ یه‌كتر جیابوونه‌وه‌.

دوای ئه‌و جیابوونه‌وه‌ كیم ڕه‌فتاره‌كانی به‌ ته‌واوی ڕووی له‌ گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه‌ سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕاكێشا، له‌ شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه‌ له‌ 2003 دا تۆمار كرابوو، له‌ ساڵی 2006 كیم چووه‌ ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه‌ به‌ ناوی D-A-S-H له‌ كاله‌بۆسه‌س له‌ كالیفۆرنیا.



وشە - محەمەد میران


PM:08:01:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌