شێوازی ژیان و ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌یخۆی یان تا چه‌ند وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ی و گرینگی به ته‌ندروستی ده‌ده‌ی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك به‌گشتی بۆیه شێوازی ژیان گرینگی زۆر بۆ مێشك.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthybrains" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی به سوود ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی مێشك و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕان ئانجامیان داوه ده‌ركه‌وتووه كه شێوازی ژیان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر مێشك، بۆیه پێویسته گرینگی به شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتی ڕۆژانه‌مان بده‌ین، بۆیه پسپۆڕان چه‌ند ڕێگه‌یه‌كیان داناوه بۆ باشتركردنی ته‌ندروست مێشك:
یه‌كه‌م – باشتركردنی شێوازی جه‌سته: پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌ن و خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ڕێكن كه‌متر تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر "بیرچوونه‌وه" ده‌بن، چونكه ئه‌م جه‌سته ڕێكییه هاوكاری چالاكبوونی لووله‌كانی خوێنی مێشك ده‌كات كه چالاكیان به‌شێوه‌یه‌كی باش زیاد ده‌كات و مێشك له زیان ده‌پارێزن.
دووه‌م – خواردنی باش: به‌پێی ئه‌وه‌ی تا به‌ته‌مه‌ندا برۆی و ته‌مه‌نت زیاد بكات خانه‌كانی مێشك لاوازتر ده‌بن، بۆیه ئێمه پێویسته ڕۆژانه گرینگی بهخواردنهكانمان بده‌ی، چونكه زۆرێك خۆراك هه‌یه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ مێشك و پێویسته لێان دووربین، به‌ڵام خواردی ته‌ندروست چالاكی مێشك زیاد ده‌كات و باشترین خۆراك كه ڕۆژانه بخورێت میوه‌ی سێوه.
سێیه‌م – خه‌وتن و پشوودان: خه‌وتن به‌شێوازێكی باش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مێشك و پاراستنی مێشك له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها پشوودان به مێشك زۆر به‌سووده بۆ چالاكی خانه‌كانی مێشك و نه‌هێشتنی تووشبوون به نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه.