خانمه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی نانسی عه‌جره‌م، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی باڵا‌و كرده‌وه.
وێنه‌كانی نانسی عه‌جره‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، چونكه له وێنه‌كاندا نانسی به ڕوخسارێكی گه‌ش و دڵخۆش ده‌ركه‌وتووه و پێده‌چێـت ئه‌م گه‌شته‌ی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێت.
نانسی نه‌بیل عه‌جره‌م له ساڵى 1983 له یه‌كێك له خێزانه كریستیانـهكان له ناوچه‌ی ئه‌جره‌فـی له به‌یرووتـی پایته‌ختی لبنان له‌دایكبووه، نانسی گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بـی لبنانـییه، له ده‌ستپێكی كاره‌كانی نانسی به گۆرانییه‌كانی "أخاصمك ئا" و "یا سلام" وه "یا ونص" به دنیا ناسێنرا، نانسی دووجار خه‌ڵاتی مۆسیقای جیهانیی (World Music Award) ی به‌ده‌ست هێناوه.
نانسی جگه له كاری گۆرانیچڕین، كاری ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه وه‌ك لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌ویش له به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدل و به‌رنامه‌ی "زه ڤۆیس" كیدسی عه‌ره‌بی، خاوه‌نی زیاتر له 10 ئه‌لبوومه، جگه له بوونی ده‌یان كلیپ و گۆرانی سنگڵ.