به بۆنه‌ی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورده‌وه، لقی هه‌ولێر بڕیاره به باشترین شێوه یاده‌كه‌ی بكاته‌وه و له‌سه‌ر خزمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام بن.
یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد كه 48 ساڵ به‌ر له ئێسته دامه‌زراوه، "عه‌بدوڕه‌حمان فه‌رهادی" سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، ئه‌م لقه‌ی چالاكترین و لق و ڕێكخراوی ڕۆشنبیرییه له كوردستاندا، ماوه‌ی پێنج ساڵه هه‌موو پێنجشه‌مێك ئێواره كۆڕی كولتووری و هونه‌ری و جۆراوجۆری له باره‌گاكه‌ی خۆی بێ گوێدانه هیچ ته‌نگژه‌یه‌ك و به بێ هاوكاری هیچ حزب و لایه‌نێك ئاماده كردووه، بەمەش خزمه‌تێكی زۆری به هاووڵاتییان كردووه.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ڕۆژی 10ی شوبات كه دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد ده‌بێته 48 ساڵ، بڕیاره به رێوڕه‌سمێك یادی بكرێته‌وه، بانگێشتی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان بكرێت و چه‌ند چالاكییه‌كی تێدا ساز بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌و یاده‌دا "كاكه‌مه‌م بۆتانی" سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه له 48 ساڵی رابردوودا ده‌خاته ڕوو و قۆناغبه‌ندی بۆ كاره‌كانی ده‌كات و خزمه‌ته‌كانی ڕابردووی به بیر خه‌ڵكی ده‌هێنرێته‌وه.