دی خیا بە مەرج دەفرۆشرێتە یانەی ریال مەدرید

:: AM:10:01:13/02/2018 ‌

جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رەزامەندی پێشانداوە گۆڵپاێزی تیپەكەی دێڤید دی خیا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بدات بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەڵام بەمەرج.

رۆژنامەی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: مۆرینۆ بڕیاریداوە دەستبەرداری دی خیا نەبێت تەنیا بەو مەرجەی بڕێك پارەی دیاریكراو لەگەل یاریزانێك لە یانەی ریال مەدرید وەربگرێ.

رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە مۆرینۆ ناوی چوار یاریزانی یانەی ریال مەدریدی هێناوە بۆ گۆڕینەوە لەگەڵ دی خیا، ناوی چوار یاریزانەكەشی بۆ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی یانەكە ناردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەو چوار یاریزانەی كە مۆرینۆ لە یانەی ریال مەدرید داوایان دەكات برێتین لە: رافایێل ڤاران، ئیسكۆ، ماركۆ ئەسینسیۆ لەگەڵ تۆنی كڕووس.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید لە هاوینی 2015 نزیك بوو گرێبەستی دی خیا بەدەست بێنێ، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی ناردنی پەڕاوی گواستنەوەكە بۆ یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گرێبەستەكە هەڵوەشێنرایەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م