رۆناڵدۆ خەڵاتێكی تری باشترین یاریزانی 2017ی جیهانی پێدرا


كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی (Goal 50) ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی وەك باشترین یاریزانی 2017ی جیهانی بۆ پێنجەمجار لە ژیانی وەرزشیدا وەرگرت.

لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەشدا، رۆناڵدۆ رایگەیاند: خۆشحاڵم جارێكی تر خەڵاتی گۆڵ وەردەگرم و سوپاسی هەموو ئەو كەسانەش دەكەم كە دەنگیان پێدام، لەسەرەتاشدا دەمەوێ سوپاسی یاریزانان و فەرمانبەران و بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بكەم كە بەبێ ئەوان نەمدەتوانی خەڵاتەكان ببەمەوە و ئەو ئاستە پێشكەش بكەم.

رۆناڵدۆ هەر لە ساڵی رابردوودا خەڵاتی (The Best)ی باشترین یاریزانی 2017ی یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) لەگەڵ خەڵاتی باڵۆن دۆڕی كۆواری فڕانس فوتباڵی فڕەنسی بەدەستهێنابوو دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید جامی خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپای بردبووەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


AM:10:38:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌