میسی خەڵاتی گیانی وەرزشی پێدرا

:: AM:10:55:13/02/2018 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی خەڵاتی گیانی وەرزشی لەلایەن كۆمەڵەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە پێدرا لەبەرامبەر ئەو گیانە وەرزشی و خوڕەوشتە بەرزەی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگە ئەنجامیداوە.

میسی خەڵاتەكەی لەلایەن رامۆن ئەلفۆنسیدا سەرۆكی كۆمەڵەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە و بە ئامادەبوونی جۆسیپ ماریا بارتومیۆی سەرۆك و چەند ئەستێرەیەكی یانەكە پێدرا.

میسی یەكشەمی رابردوو یاریی ژمارە 300ی لە مێژووی خۆیدا لەنێو یاریگەی كامپ نوو ئەنجام دا كە تێیدا یانەكەی لە گەڕی 23ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی خیتافی بەبێ گۆڵ یەكسان بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م