یانە ئینگلیزەكان گرانترین یانەكانی جیهانن
بەگوێرەی تۆژینەوەیەك كە ناوەندێكی ناودەوڵەتی تۆژینەوەی وەزرشی لە سویسڕا ئەنجامیداوە دەركەوتووە یانە ئینگلیزییەكان گرانترین یانەكانی ئەوروپا و جیهانن.
تۆژینەوەكە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ریزبەندی یەكەمی گرانترین یانەكانی جیهان داناوە كە بەهای سەرجەم یاریزانەكانی برێتییە لە 878 ملیۆن یۆرۆ، لە دوای ئەویش یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دێت كە بەهای یاریزانەكانی 805 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
لە ریزبەندی سێیەمیشدا تۆژینەوەكە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دیاری كردووە كە بەهاكەی برێتی دەبێت لە 747 ملیۆن یۆرۆ، لە ریزی چوارەمیش یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دێت كە نرخەكەی 725 ملیۆن یۆرۆیە، دوای ئەوانیش یانەكانی چێڵسیی ئینگلیزی 592 ملیۆن یۆرۆ و ریال مەدریدی ئیسپانی 497 ملیۆن یۆرۆ دێن.
لە ریزبەندی حەوتەم یانەی لێڤەرپوول دێت كە نرخەكەی 461 ملیۆن، ریزبەندی هەشتەم یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی 448 ملیۆن، ریزبەندی نۆیەم و دەیەم هەردوو یانەی ئینگلیزی ئارسناڵ 403 ملیۆن و ئێڤەرتۆن 356 ملیۆن یۆرۆ دێن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم