كۆتینیو دەگەڕێتەوە لێڤەرپوول

:: PM:01:21:13/02/2018 ‌

فیلیپ كۆتینیو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە شاری لێڤەرپوولی ئینگلیزی، بەڵام ئەمجارەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.

رۆژنامەی (لێڤەرپوول ئیكۆ)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: هەڵبژاردەی بەڕازیلی نزیكە ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی كڕواتیا رابگەیەنێ، یارییەكەش لە 3ی حوزەیران (مانگی 6) لەنێو یاریگەی ئەنفێڵدی تایبەت بەیانەی لێڤەرپوول ئەنجام دەدرێت وەك دوایین ئامادەكاری بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2014ی رووسیا كە لە 14ی حوزەیران دەست پێ دەكات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل كە یەكێكە لە پاڵێوراوە سەرەكییەكانی بردنەوەی جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا، لە پاڵەوانیەتییەكەدا لە كۆمەڵەی پێنجەم لەگەڵ هەڵبژاردەكانی كۆستاریكا، سویسڕا و سڕبیا یاری دەكات.

جێی باسە كۆتینیو مانگی رابردوو لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا یانەی لێڤەرپوولی جێهێشت و بەبەهای 160 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م