ئیسرائیل خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت و گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌داته ئه‌دیبێكی گه‌وره، له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌دیبه یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌رده‌وام ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل ده‌گرێ و به كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، رۆماننووسی ناوداری ئیسرائیلی "ده‌یڤید جرۆسمان- 64 ساڵ" كه له‌و وڵاته‌دا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاته و رۆمان و نووسینه‌كانی به 35 زمانی دنیا ده‌نووسێته‌وه، به‌رده‌وام ره‌خنه ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات، هاوكات ره‌خنه له‌وه‌یش ده‌گرێ كه سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران نابه‌جێن. هه‌روه‌ها پشتیوانی ئه‌وانه ده‌كات كه خزمه‌تی سه‌بازیی له‌و وڵاته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری فێركردنی ئیسرائیلی نفتالی بینیت رای گه‌یاندووه، جرۆسمان توانایه‌كی زۆر كاریگه‌ره له ئه‌ده‌بی ئیسرائیلی و هی ئه‌وه‌یه بایه‌خێكی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه‌تی، پێ بدرێ، چونكه ئه‌و زۆر به‌باشی له ئه‌ده‌بی ئیسرائیلی قووڵ بووه‌ته‌وه، بۆیه شایانی ئه‌و خه‌ڵاته تایبه‌ته‌ی ئیسرائیله.
بینیت زیاتر گوتی، له‌ڕووی سیاسییه‌وه من له‌گه‌ڵ جرۆسمان زۆر جیاوازین، راسته ئه‌و نووسه‌رێكی چه‌پڕه‌و و منیش وه‌زیرێكم راستڕه‌و، به‌ڵام دواتر هه‌ردووكمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل كار ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی تره‌وه جرۆسمان بۆ رۆژنامه‌ی "هارتس"ی ئیسرائیلیی راگه‌یاندووه، تا ئێسته به‌ڕه‌سمی ئاگه‌دار نه‌كراومه‌ته‌وه كه خه‌ڵاته‌كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆچوونی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی ناوه‌كانه و دیاره ئه‌وان پێیان باش بووه ناوی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی ئه‌و بڕیاره‌یان پێ ده‌دات.