100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە نیو ملیۆن تمەن

:: PM:02:02:13/02/2018 ‌

نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە دابەزیندایە و دوای ئەوەی بە هۆی هەنگاوێكی بانكی ناوەندی ئێران تا رادەیەك نرخی تمەن ئاسایی بووبووەوە ، ئەمڕۆ دووبارە نرخی شكاوە و گەیشتووەتە نزیكەی پێنج هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێك. نرخی یۆرۆش گەیشتە شەش هەزار و ١٣٤ تمەن.

یەكێك لە گرنگترین ئەو هۆكارانەی وای كرد تمەن روو لە دابەزین بكات، خۆپێشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێران بوو كە زۆربەی شارەكانی ئەو وڵاتەی گرتەوە. لە لایەكی ترەوە دۆخی ناوخۆیی ئێران شڵەژاوە و متمانەی دراوی ئەو وڵاتە دابەزیوە.

لە كاتی ئاڵۆزی خەڵك زیاتر روو لە كڕینی زێڕ  و ئەو جۆرە دراوانە دەكەن كە نرخیان بەرزە و گەرەنتییان هەیە. لەو كاتەدا خەڵك هەوڵ دەدەن واز لە دراوی ناوخۆیی بهێنن، بۆیە نرخی تمەن بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

نزیكەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر و بەر لەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا بسەپێنرێن، نرخی هەر دۆلارێك هەزار تمەن بوو و لەو كاتەوە نرخی دۆلار بە رانبەر بە تمەن نزیكەی پێنج هێندە بەرز بووەتەوە.





وشە - سلێمان تاشان