پیاوی ڕۆژَهه‌ڵاتی به كورد و عه‌ره‌به‌وه، هه‌ر له منداڵییه‌وه وا په‌روه‌رده ده‌كرێن كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ڕه‌فتاری ساده به‌رانبه‌ر خوشك، دایك و هاوسه‌ریان بكه‌ن، پیاوه‌تییان پێی كه‌م ده‌كات.
ژنان به گشتی پێویستیان به نازهه‌ڵگرتن، یارمه‌تیدان، خۆشه‌ویستی و گرنگی پێدانی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ریان هه‌یه، جا پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه هه‌ر جۆرێك بێت، ئه‌ركه له‌سه‌ر پیاوان ئه‌م مامه‌ڵه پێویستانه‌یان به‌رانبه‌ر بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به قسه‌ی خه‌ڵكی و نه‌ریته‌كانیان بده‌ن.
به گشتی پیاوانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتارانه لۆمه‌یان ده‌كرێت، به ژَنانی له‌ناو خه‌ڵك ناویان ده‌به‌ن:
_ ئه‌گه‌ر پیاوێك وێنه‌ی خۆی و ژنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا‌نێت، یان له كۆمێنت قسه‌یه‌كی جوانی بۆ بنووسێتی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نێوانیان بێت، بێگومان هه‌موو كه‌سێكی نزیكی ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات كه پێی بڵێت ژنانی، نابێت خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ژَنه‌كه‌ت بسه‌لمێنیت له‌به‌رچاو خه‌ڵكدا، لای زۆربه‌شیان وایه ئه‌سڵه‌ن پێویست ناكات ژنه‌كه‌ی خۆش بوێت، چونكه پێیان وایه ئه‌وه ئیشی پیاوه ژنانییه‌كانه.
_ نابێ نازی هه‌ڵگرێت و ئه‌وه‌ی ئه‌و ویستی بۆی بكات، ئه‌گه‌ر لێشیان بپرسیت هۆكاری ناز هه‌ڵنه‌گرتنی ژنان له‌به‌ر چییه؟، بێگومان هیچ وه‌ڵامێكیان لا نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانن پیاوێك نازی ژنه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت و به گوێی داواكانی بكات، ده‌بێت ته‌نیا به دڵی خۆی بكات و پیاو سالاری بنوێنێت.
_ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شته‌كان، لای هه‌ندێك له پیاوان زۆر گرنگه كه له‌باره‌ی هه‌موو شتێك مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان بكه‌ن و ڕای ئه‌وان وه‌رگرن، به‌ڵام پیاوانی كۆنه‌په‌رست زۆر ئه‌م ڕه‌فتاره‌یان به‌لاوه ناشیرینه و به ژَنانێتی ده‌زانن، هه‌ر ئه‌وانه‌شن كه زۆربه‌ی كات له ژیانیان تووشی شكست ده‌بن، چونكه نه‌یانویستووه ڕاوێژ به ژنه‌كانیان بكه‌ن و به ته‌نیا بڕیاریان داوه، هه‌میشه دوو ئه‌قڵیش له یه‌كێك باشتر بووه.