بیبه‌ری كایین یان بیبه‌ری سوور یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی بیبه‌ر و له ڕووی پزیشكییه‌وه زۆرترین سوودی هه‌یه و له زۆرێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به نه‌خۆش ده‌درێن، بڕێكی زۆری ئه‌و جۆره بیبه‌ره‌یان تێدایه، بۆیه زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه پێویسته به‌رده‌وام ئه‌و جۆره بیبه‌ره له ماڵه‌وه‌تان هه‌بێ، تا له حاڵه‌تی دڵه‌كوتێ و مه‌ترسی نزیكبوونه‌وه له جه‌ڵته‌ی دڵ به خواردنی ئه‌م بیبه‌ره له یه‌ك خوله‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ به ته‌واوی لێتان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كریستۆڤه‌ر پزیشكێكی گیاده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگه و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، هه‌ركات ئه‌و جۆره بیبه‌ره به به‌رده‌وامی بكه‌ن به هاوڕێی ژه‌می خواردنه‌كانتان، ئه‌وا له ژیانتان تووشی دڵه‌كوتێ و هێرشی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ نابن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سی ساڵه كێشه‌ی دڵم هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م بیبه‌ره‌وه له‌و ماوه زۆره به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر دڵم دروست نه‌بووه و هه‌میشه بیبه‌ری كایین منی له هه‌موو هێرشه‌كانی دڵ پاراستووه.
بیبه‌ری كایین ڕێژه‌ی 90 هه‌زار سكۆفیلی تێدایه، سكۆفیل یه‌كه‌ی پێوانه‌ی تیژیییه و ئه‌و بیبه‌ره یه‌كێكه له تیژترین جۆره‌كانی بیبه‌ر، خواردنی بیبه‌ری توون ده‌بێته هۆشیاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ماره خانه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ به‌خێرایی و چالاكبوونی ته‌واوی سوڕی خوێن، ئه‌مه‌یش یارمه‌تی به‌رده‌وامی لێدانی دڵ و لابردنی ئه‌و گرفت و كۆسپانه ده‌دا كه سوڕی خوێن ده‌وه‌ستێنن و مرۆڤ و توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌كه‌ن.
كایین تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێزی هه‌یه و ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وه بوه‌ستێنێت، ڕێژه‌ی توونییه‌كه‌یشی هێنده زۆره گه‌ر به‌ر پێستتان بكه‌وێ ده‌سبه‌جێ ده‌یسووتێنێت، ڕێگه له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشكیش ده‌گرێ، دژه كه‌ڕووێكی زۆر به‌هێزه، كۆئه‌ندامی هه‌رس پاك ده‌كاته‌وه و گازی ناو سك ده‌كاته ده‌ره‌وه، دژه شێرپه‌نجه‌یه و زۆر به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن. یارمه‌تی چاكبوونی ئه‌نفله‌وه‌نزا و هه‌ستیاری و قه‌ڵه‌وی و هه‌وكردن و ئازاری ددان و جومگه ده‌دات.