به‌ردی گورچیله یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێشه‌كان ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ده‌بێته‌وه و زۆرترین و قورسترین ئازارمان تووش ده‌كات، بۆ ڕزگاربوون له به‌ردی گورچیله زۆربه‌ی جار په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و شكاندنی به‌رد به لیزه‌ر ده‌كرێ، به‌ڵام پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گیراوه‌ی لیمۆن باشترین چاره‌سه‌ره بۆ تێكشكاندنی به‌ردی گورچیله و ده‌ردانی له ڕێی میزه‌وه.
لیمۆ به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سیتراتی پۆتاسیۆم له پێكهاته‌كه‌ی دا، بووه‌ته باشترین چاره‌سه‌ری شكاندن و له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله، زۆر توێژینه‌وه‌یش ئه‌مه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سیتراتی پۆتاسیۆمه سروشتییه‌ی له لیمۆ هه‌یه زۆر باشتره له‌و سیتراتی پۆتاسیۆمه‌ی له ڕێی ده‌رمانه‌وه ده‌یخۆن و كاریگه‌ریشی زۆر باشتره. بۆیه ئاوی لیمۆ به چاره‌سه‌ری سیحری له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله هه‌ژمار كراوه.
سیتراتی پۆتاسیۆم و ترشی سیتریك كه له لیمۆ هههن، ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی گه‌وره‌بوونی به‌ردی گورچیله، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆش ورده ورده بچووكی ده‌كه‌نه‌وه و تێكی دهشێكنن و ده‌بنه پارچه‌ی بچووك بچووك و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن له ڕێگه‌ی میزه‌وه به‌رده‌كه به پارچه پارچه‌كراوی دێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.
پزیشك و پسپۆران ڕێنمایییمان ده‌كه‌ن، كه خواردنی نیو كوپ ئاوی لیمۆ له هه‌ر ڕۆژێكدا، یان خواردنه‌وه‌ی ئاوی دوو لیمۆ یه‌كێك له به‌یانیان به‌ر له خواردنی هه‌ر ژه‌مێك و لیمۆكه‌ی تریش له شه‌و و به‌ر له نووستن، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ردی گورچیله به‌یه‌كجاری تێكده‌شكێنێ و له‌و ئازاره قورسه دوورتان ده‌خاته‌وه.