حكوومەت دەست لە كاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی پەسەند كرد

:: PM:03:37:13/02/2018 ‌

بە نووسراوێكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەست لە كاركێشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی پەسەند كرا بەشێوەیەكی فەرمی، بەڵام واژوو لەسەر كارەكانی ئەو وەزارەتانە دەبێت بیكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی شوبات، بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە و واژووی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، رەزامەندی نیشان دا لەسەر كشانەوەی وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تا وەزیرێكی تر لە شوێنیان دادەمەزرێنرێت، یان كارەكانی وەزارەت بەوەزیرێكی تری حكوومەت بەوەكالەت دێتە سپاردن، لە كارەكانیان بەردەوام دەبن.

قبووڵكردنی ئەو دەست لە كاركێشانەوەی سێ‌ وەزیرەكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كاتێكدایە لە سەرەتای ساڵێ‌ نوێ‌، ئەو حزبە بڕیاری كشانەوەیان لە حكوومەت لەلایەن ئەنجوومەنی سیاسیی حزبەكەیان بڕیاری لێ درا.

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە وەرگرتنی چوار وەزیر لە سێ‌ پۆستی وەزاری بەشدار بوو كە بریتی بوون لە وەزیرەكانی كار و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری كاروباری نێوان پەرلەمان و حكوومەت و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن.





وشە - رامیار جەواد