به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌وزه سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌ش زه‌یتی ئه‌و سه‌وزانه‌ش كاریگه‌ری باشیان هه‌یه بۆ پاراستی جه‌سته له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته و باس له سووده‌كانی به‌كارهێنانی زه‌یتی سه‌وزه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دنیادا چه‌ندان جۆری جیاواز و به‌سوود زه‌یتمان هه‌یه كه گرینگ‌ترینیان "زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یتی گووڵه‌په‌ڕۆژه و زه‌یتی گوێزی هیندی" و چه‌ندان جۆری تر كه زۆر به‌سوودن بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م جۆره زه‌یتانه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی: یه‌كێك له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئه‌م زه‌یتانه ئه‌وه‌یه كه دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و دژه ئۆكسانه‌كان كه به‌رزی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت و ڕێژه‌ی كۆلستۆڵی بارز له‌ناوده‌بات و دڵ له نه‌خۆشی جه‌ڵته ده‌پارێزێت.
دووه‌م – گه‌شه‌ی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م زه‌یتانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین E، هاوكاری زیادكردن و به‌هێزكردنی خانه‌كانی سیسته‌می به‌ریگری جه‌سته ده‌كه‌ن و ناهێڵن ئه‌م خانانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ناوچن و تێكبشكێن، هه‌روه‌ها وا ده‌كات جه‌سته به‌هێزبێت دژی نه‌خۆشییه ماترسیداره‌كان.