به مه‌به‌ستى بره‌ودان به تواناكانى قوتابیان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى شارۆكه‌ى ئامێدى پێشانگایه‌كى جوراوجۆی بۆ قوتابى بلند فاخر كرده‌وه و به‌شێكی بۆ خواردنه كوردییه‌كان ته‌رخانكرابوو.
رێبه‌ر ته‌مه‌ر تاهیر به‌رپرسى یه‌كێتییى قوتابیانى كوردستان له شاره‌دیێ سه‌رسنگى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى "وشه"ى گوت، مه‌به‌ست له‌و پێشانگایه زێندوكردنه‌وه‌ى كولتوور و كه‌له‌پوورى كورده‌وارییه و ده‌رخستنى تواناكانى قوتابى و گه‌نجانى ناوچه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پاراستنى كولتوورى ره‌سه‌نى خویان.
خستییه ڕوو، له پێشانگاكه‌دا كۆمه‌ڵێك چالاكیى جوراوجۆر له تابلۆ و كه‌لوپه‌لى كورده‌وارى و شتى تر نمایش كران و ژماره‌یه‌كى زۆرى كچ و ژنانى ناوچه‌كه به دروستكردنى خواردنى كورده‌وارى به‌شداریان كرد.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى