ئه‌پڵ مانگی داهاتوو iPhone SE 2 ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌


كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناو بانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ناوازه‌ و مۆبایلی پێشكه‌وتوو كه‌ به‌ته‌مایه‌ له‌ مانگی داهاتوودا ئایفۆنێكیتر بخاته‌ بازاڕه‌كانی دنیایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "macworld" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات كه‌ مانگی داهاتوو ده‌یخاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌ و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریدا مانگی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ مانگی ئادار ئایفۆنێكی نوێ بخاته‌ بازاڕه‌كانی دنیا كه‌ iPhone SE 2 ناسراوه‌ و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه‌ و شێوازه‌كه‌ی زیاتر ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئایفۆن X و كه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ زیاتر هه‌واداری هه‌بێت.

كۆمپانیاكه‌ روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایله‌دا و ده‌ڵێت، مانگی داهاتوو ئه‌م مۆبایله‌ ده‌خه‌ینه‌ بازاره‌وه‌، ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ میمۆری ناوه‌وه‌ی له‌ 32 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته‌ 128 گێگا بایت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م مۆبایله‌ به‌ سیسته‌می IOS11 كار ده‌كات و خێراییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و دیزاینێكی جوانی بۆ كراوه‌.

ده‌رباره‌ی نزخه‌كه‌شی روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ و ده‌ڵێت، 32 گێگابایته‌كه‌ی به‌ 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌ و 128 گێگا بایته‌كه‌ی ده‌گاته‌ 449 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌ها ئه‌پڵ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ له‌ دنیادا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:03:59:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌