به پاڵپشتیی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، پاره بۆ نزیكردنه‌وه‌ی رێگای ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌غدا ته‌رخان ده‌كرێ، به‌ڵام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قاندنه‌وه و سووتانی ئامێره‌كانی كۆمپلانیا بیانییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌ی وه‌ستاندووه.
ره‌حیم عه‌زیز، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ره‌كیی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، به شارۆكه‌ی باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله و به‌غدا، یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیجی و گرنگه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كه ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه نزیك ده‌كاته‌وه و ماوه‌ی 20 رۆژه پرۆژه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام به‌هۆی كردوه‌ی تیرۆریستییه‌وه، پرۆژه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژه راگیراوه.
زیاتر گوتی، بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه حه‌وت ملیوێن دۆلاره و پاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌سه‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رخان كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په، روونی كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك شۆفڵ و گرێده‌ر و ئامێری تری تایبه‌ت به ته‌ختكردنی رێگاكه، سه‌رجه‌می كه موڵكی كۆمپانیای بیانییه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه سووتێنراوه و ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه كورده، روونی كرده‌وه، هیچ هه‌نگاوێك له ئارادا نییه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به پرۆژه‌كه، هاوكات به‌ڵینده‌ر و كرێكارانی كۆمپانیاكه‌ش كه كۆمپانیای بیانین به‌هۆی له‌ده‌ستدانی پێداویستییه‌كانی كاركردنیان ده‌ستیان له‌كار هه‌ڵگرتووه.
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به فه‌رمی هیچ گرووپێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.
هه‌روه‌ها گوتی، لیژنه‌ی ته‌ناهی له پارێزگای دیاله و پۆلیسی پارێزگاكه، سه‌رقاڵی تاوتوێی پرسی پاراستنی رێگاوبانه‌كه ده‌كه‌ن، به دابینكردنی هێز هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیار.
له‌پاش 23ی تشرینی دووه‌م كه شاره‌دێكانی سنووری خانه‌قین له چه‌كدارانی داعش پاك كرانه‌وه، به‌رپرسانی دیاله به كوردانی ئه‌نجوومه‌ن و یه‌كه كارگێڕییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند رێككه‌وتن، بانكی نێوده‌وڵه‌تی پاره بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه ته‌رخان بكات، دواتر وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ند تۆمار بكرێت، به‌ڵام تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆژانه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی