میوه‌ی ئه‌نه‌ناس یه‌كێكه له‌و جۆره میوانه‌ی زۆر گرینگه له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه و سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، به‌وه‌ی كالۆرییه‌كی كه‌می تێدایه و ده‌رمانێكی باشیشه بۆ نه‌خۆشییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی ئه‌نه‌ناس ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نه‌ناس سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و هاوسه‌نگكردنی ماده‌كانی جه‌سته، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باش ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كان له‌خۆ ده‌گریت جه‌سته له زۆر نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م میوه‌یه ده‌كه‌ین:
ئه‌نه‌ناس سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: یه‌كێك له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئه‌م میوه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات و ناهێڵێت جه‌سته تووشی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان بێت وه‌ك شێرپه‌نجه، چونكه ڕێژه‌یه‌كی باش ڤیتامین Cو دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه كه ئه‌و خانانه زیاد ده‌كات كه به‌رپرسن له به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری وه‌ك خانه‌كانی "T و B".
میوه‌ی ئه‌نه‌ناس له قورگ ئێشه و سه‌رما ده‌تانپارێزێت: توێژینه‌وه نوێكان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نه‌ناس ڤیتامین Cله‌خۆ ده‌گرێت ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ماده به‌ۆمیلین كه به‌رپرسیاره له نه‌هێشتنی هه‌وكردنه‌كانی قوڕگ و پاراستنی جه‌سته له سه‌رمای وه‌رزی زستان.