كۆمپانیای جاگوار، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا هه‌ڵده‌ستێ به دروستكردنی نوێترین ئۆتۆمبێڵی مۆدێل به‌رز و له ساڵی 2018 دا ده‌یخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caradvice" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای جاگوار ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای جاگوار كه كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی جاگوارێكی نوێی مۆدێل به‌رز كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێل له جۆری به‌رز، چونكه ئه‌م ئۆتۆمبێله شێوه‌یه‌كی جوان و دیزاینێكی ناوازه‌ی بۆ كراوه.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه ناونراوه "E-Pace" كه جۆرێكی نوێیه له ئۆتۆمبێلی جاگواری به‌رز، هه‌روه‌ها كێشێكی زۆر قوورسی هه‌یه كه ده‌گاته دوو ته‌ن، واته دوو هه‌زار كیلۆگرام، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌رگرییه‌كی زۆری هه‌بێت ببێته خاوه‌ن كوالیتییه‌كی باش، جگه له‌وه‌یش ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله سپۆرتكراوهكان.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره و خێراییه‌كی زۆر باشیشی هه‌یه، كه 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌بڕێت ته‌نیا به 7.4 چركه، كه ئه‌مه‌یش به رێژه‌یه‌كی باش وای كردووه سه‌رنجی كڕیاران ڕابكێشێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیای جاگوار ده‌ڵێت ده‌گاته 47 هه‌زار و 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.