عەبادی: بۆ ئاودانكردنەوەی عێراق سێ‌ دۆسیەمان گەڵالە كردووە

:: PM:07:31:13/02/2018 ‌

ئەمڕۆ لە وتەیەكدا كە لە كۆنگرەی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بە بەشداری وڵاتانی كۆمەكبەخش پێشكەشی كرد، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، بۆ ئاوادانكردنەوەی عێراق سێ دۆسیەیان گەڵالە كردووە.

لە دووەم رۆژی كۆنگرەی كوێت بۆ ئاودانكردنەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەم حەیدەر عەبادی ئامادە بوو و لە وتەیەكیدا باسی لەو كەیسانە كرد كە لەلایەن عێراقییەكانەوە بۆ ئاوادانكردنەوەی عێراق ئامادە كراون و گوتی، سێ‌ دۆسیەی سەرەكی لە لایەن حكوومەتی عێراق گەڵالە كراوە، شارەزایانی عێراق و بانكی نێودەوڵەتی بەشدارییان لە ئامادەكردنی كردووە.

لەبارەی وردەكاری زیاتر عەبادی گوتی، ئەم سێ دۆسیەیە بریتین لە چوارچێوەی گشتیی ئاوەدانكردنەوە و خەملاندنی ناوچە رزگاركراوەكان و رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان لە پارێزگاكانی عێراق.

كۆنگرەی كوێت دوێنێ‌ دووشەم دەستی پێ كردووە و سبەی چوارشەم تەواو دەبێت، بە شێوەیەكی گشتیی عێراق رای گەیاندووە، پێویستی بە 100 ملیار دۆلارە.

 وەك عەبادی ئەمڕۆ ئاماژەی بۆ كرد، بەو سێ دۆسیەیەی كە ئامادەیان كردووە، داتای روون لە بارەی بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزاریی عێراق دەدەنە دەست ئەو لایەنانەی كە هاوكاری عێراق دەكەن یان بەنیازن وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدەن.

سەرچاوە / شەفەق نیوز




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل