دوو گه‌نج به‌ناوی "جاكوب و ئسترۆنۆمیا" یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و گرانترین جۆری كاتژمێریان دروست كرد له دنیادا كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
forbes" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له گرانترین كاتژمێره‌كان ده‌كات له دنیادا كه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه دروست كراوه و ده‌ڵێت، دوو گه‌نج له شاری جنێڤی وڵاتی سویسڕا یه‌كێك له گرانترین كاتژمێره‌كانیان دروست كرد كه نرخه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، كه ئه‌م كاتژمێره به چه‌ندان ئه‌ڵماس و ماده‌ی گرانبه‌ها دیزاین كراوه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسامبوونی خه‌ڵكی.
وه‌ك ئه‌م دوو گه‌نجه روونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌م كاتژمێرهمان به ماوه‌ی 37 هه‌فته دروست كردووه و چه‌ندان دیزاینی جیاجیامان تێدا كردووه و ناومان لێناوه "بێهووده" یان "بێههڵه" و له‌گه‌ڵیدا ئێمه ئه‌م كاتژمێره به ناوی "رۆژی دواتر" ناو ده‌به‌ین، چونكه دیزاینه‌كه‌ی چه‌ندان مانای جیاواز ده‌دات و شێوازێكی ناوازه‌ی دنیا ده‌دات.
له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌م كاتژمێره به چه‌ندان ئه‌ڵماسی گرانبه‌ها دیزای كراوه، جگه له‌وه‌یش رۆژژمێرێكی تێدایه كه به گۆی زه‌وی دیزاینیان كردووه و شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ شووشه‌ی كاتژمێره‌كه داناوه و ده‌سته‌كانی له زێر دروست كراوه و شووشه‌كه‌ی كریستاڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه ئه‌م نرخه‌ی هه‌بێت كه یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.