عێراق گرێبەستی كۆمپانیاكان هەڵدەوەشێنێتەوە

:: PM:02:35:11/10/2016 ‌
حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە پێداچوونەوە بەسەر گرێبەستی وەبەرهێنانی دەیان كۆمپانیادا بكات كە پێشتر لەگەڵیان ڕێك كەوتووە.

محەمەد شیاع سوودانی، وەزیری بازرگانیی عێراق بە وەكالەت، ڕای دەگەیەنێ كە وەزارەتەكەی بڕیاری داوە پێداچوونەوە بە گرێبەستی 171 كۆمپانیای وەبەرهێن لە عێراقدا بكات كە لە بواری جیاجیا كاریان كردووە، چونكە لە ماوەی ڕابردوو وەك پێویست كارەكانیان نەكردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی باشتر پڕۆژەكان بەڕێوە بچن.

وەزیری بازرگانی لە درێژەی قسەكانیدا كە لە بەیاننامەیەكی فەرمی ڕای گەیاندووە و وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، ئاماژە بەوەش دەكات كە زۆربەی گرێبەستەكانی پێشوو شكستیان خواردووە و زۆرێك لە هەلەكان وەك پێویست نەقۆستراونەتەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو وەزارەتەكەی لە ماوەی ڕابردوو، سیاسەتی لكاندنی كۆمپانیاكانی ئەنجام داوە و تێیدا 76 كۆمپانیای بۆ 32 كۆمپانیا كەم كردووەتەوە، ئەمەش دەری خستووە كە كارەكان بەم سیستەمە نوێیە باشتر دەڕۆن بەڕێوە.

وشە/ كوردۆ شابان


وشە - كوردۆ شابان