حاڵه‌تی توندڕۆی دینی و داعشیه‌ت و وه‌حشیگه‌ری ته‌نیا پێوه‌ست نییه به ئاین و مه‌زه‌وێك، به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه داعشییه‌ت له ناوه‌ندی شیعه‌كان زۆرترین بوونی هه‌یه، به‌هۆی په‌یامی توندڕۆیی و داوای له‌ناوبردنی یه‌كتر، ئه‌مه له باشووری عێراق دوای 2003 به ته‌واوی چڕبووه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانی شیعه مه‌زه‌ون، ناوچه‌كان بوونه‌ته پێگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌و هۆزانه‌ی هاوشێوه‌ی داعش خه‌ریكی كوشتن و بڕینی یه‌كترن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی گونجاو نییه بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان، ته‌نیا جێگه‌ی لایه‌نه سیاسییه مه‌زه‌وییه‌كانی تێدا ده‌بێ و مه‌ترسی هه‌یه هه‌ر ئه‌وانیش له پشت ئه‌و هۆزه شیعانه‌وه بن.
هێزه‌كانی عێراق هیچ ڕؤلێكیان له باشووری وڵاته‌كه نییه و بێده‌نگن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌بازی دژ به چه‌كداری هۆزه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی سنووری شاره‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌یانتوانیوه سنووره‌كانی خۆیان له‌گه‌ل پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور دابخه‌ن یان توند بكه‌ن، تا ڕێگه له هاتنی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌كانیان بگرن. ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دۆخی به‌شێك له باشووری عێراق به ته‌واوی جیابووه‌ته‌وه له عێراق و ئه‌وان گوێڕایهتی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ته‌ناهی ناكه‌ن، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی گه‌وره‌ی دینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و داهاتووی عێراق دروست كردووه.
شیعه توندڕۆكان خه‌ریكه هه‌مان كاری سوننه توندڕۆكان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 2004 و 2005 ده‌ستیان به ئاڵۆزی و شه‌ڕ له پارێزگا سوننه نشینه‌كان كرد، تا له كۆتایی شاره‌كانیان به ته‌واوی وێران كرا، حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراقیش به ته‌واوی بێ‌باك و گه‌نده‌ڵه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر باشووره‌وه نییه، مه‌گه‌ر مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی و پیاوانی حه‌وزه‌ی عیلمی به فریای باشووره‌وه بێن، به پێچه‌وانه‌وه دۆخه‌كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ و ئه‌وان داوای ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دادگه‌ی له نێوانیان بچه‌سپێنێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق توانیان گرووپێكی ئاینی توندڕۆ له باشووری عێراق به‌ناوی "اولاد الـله" هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری گرووپه‌كه‌یان گرت، كه پێشتر مامۆستا بووه و ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو، هاوكات زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ندان گرووپی تر گیراون، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی گیراوه‌كان و ناوی گرووپه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی عێراق به "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه به‌رده‌وامی هه‌یه و گرووپێكی تر ئاشكراكراون كه ناویان "مه‌وله‌ویه"یه و داوا ده‌كه‌ن پیاوانی ئاینی و سه‌ردانكه‌ری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و زانایانی حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌ف و ته‌واوی ئه‌وانه بێنه كوشتن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌كو ئه‌و ساته لێ بكه‌ن، كه باس له ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدی ده‌كات، كه‌س نازانێ ئه‌مانه سه‌ر به كێن و پێوه‌ندییان به كێ هه‌یه، به‌ڵام سیاسییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕه‌وت و گرووپ و شانه توندڕۆیانه و كاركردنیان به‌شێوه‌ی نهێنی و هه‌وڵدان بۆ خۆ پڕ چه‌ك كردن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆشایی سیاسی له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له پشت ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گرووپه ئاینییه توندڕۆیانهن، پسپۆرانی تایبه‌ت به تیرۆریش ده‌ڵێن، داگیركردنی ژینگه‌ی باشوور ته‌نیا بۆ حزبه ئاینییه‌كان، هۆكارێكی تره بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕه‌وته ده‌ره‌كیی و توندڕۆیانه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گرووپانه نوێ نییه و پێشتریش له 2008 له باشووری عێراقی زۆرینه شیعه گرووپی "پشتیوانانی مه‌هدی" بوونیان هه‌بوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌وان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پێشوازی له ده‌ركه‌وتنی ئیمام مه‌هدی دوازده‌یه‌م ئیمامی شیعه‌كان، ئه‌وان سووربوونی خۆیان دووپات ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕیان و ڕه‌خنه‌ی توندیان له مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی نه‌جه‌ف و قوم و ڕژێمی ویلایه‌تی فیقهی ده‌گرت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌كردن و دانیان پێ نه‌ده‌نان، ئه‌و گرووپه له 2007یش ناویان له خۆیان نابوو "سه‌ربازانی ئاسمان" حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی تۆمه‌تباری كردن، كه كوفریان به مه‌رجه‌عییه دینییه‌كان كردووه و هه‌وڵی كوشتن‌یان داون.
هێزه‌كانی عێراق شه‌ڕێكی قورسیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه له 2007 و 2008 ئه‌نجام دا و توانیان به‌سه‌ریان زاڵ بن، هاوكات ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری پارێزگای زیقاری 300 كیلۆمه‌تر باشووری عێراق بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، هێزه‌كانی پارێزگاكه شه‌مووی ڕابردوو ده‌ستیان به چاودێری وردی ئه‌و گرووپانه كردووه و یه‌كێك له‌و گرووپانه كه ژماره‌یان 20 كه‌س ده‌بێ له باكوری زیقار له ئه‌نجامی به‌سه‌ردادانی خێرا سه‌رجه‌میان گیروان، زۆرینه‌ی ئه‌و 20 كه‌سه كارمه‌ندی حكوومه‌تن و وه‌لائیان بۆ گرووپی مهولویه هه‌یه.
ئاماژه‌ی دا، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گرووپی مه‌وله‌ویه به‌رده‌وامی هه‌یه، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌دركاندووه و ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێن، كه ئه‌وان ده‌زانن و ئاگه‌دارن كه ئیمام مه‌هدی ده‌رده‌كه‌وێ، داوای لێ كردوون به‌ر له ده‌ركه‌وتنی مه‌رجه‌عه دینییه‌كان و سیسته‌می كلاسیكی شیعه و پیاوانی ئاینی به ته‌واوی له‌ناوببه‌ن، كه ده‌وڵه‌تێكی گه‌نده‌ڵیان دروست كردووه و هۆكاره‌كه‌یشی له ئه‌ستۆی مه‌رجه‌عه شیعییهكانه.