مانچستەر سیتی لەبەردەم جەماوەرەكەیدا گۆڵبارانی بازلی كرد

:: AM:08:49:14/02/2018 ‌

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەنێو یاریگەی یانەی بازلی سویسڕایی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا گۆڵبارانی یانەكەی كرد و بە ئەنجامێكی گەورە سەركەوتنی بەدەستهێنا.

شەوی رابردوو لە دەستپێكی یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا یانەی مانچستەر سیتی لەنێو یاریگەی جاكوب پاڕك لە سویسڕا بووە مێوانی یانەی بازل و بە 4 گۆڵی خاوێن یارییەكەی لێ بردەوە.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی مانچستەر سیتی پێشەنگی یانەكانی خولی ئینگلتەڕا بە هێرشبردن دەستی پێ كرد و لەو گێمەدا توانی 3 گۆڵ لە رێگەی یاریزانان ئیكای گۆندۆگانی ئەڵمانی لە خولەكی 14، بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی لە خولەكی 18 و سێرجیۆ ئەگوێڕۆی ئەرجەنتینی لە خولەكی 23 تۆمار كرد.

لە گێمی دووەمیشدا یانەی مانچستەر سیتی بەهەمان ریتمی گێمی یەكەم بە هێرشبردن دەستی پێ كردەوە و لە خولەكی 53 ئیلكای گۆندۆگان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆمار كرد.

بەم ئەنجامە یانەی مانچستەر سیتی تاڕادەیەكی زۆر لە سەركەوتن بۆ قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا نزیك بووەوە و رۆژی 7ی مانگی داهاتووش هەردوو یانەكە لەنێو یاریگەی ئیتیحاد لە شاری مانچستەر لە یاریی گەڕانەوەدا دووبارە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م