ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا رای گه‌یاند "ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌ى به‌هێزمان هه‌بوو كه سووریا چه‌كى كیمیایى به‌كارهێناوه، ئه‌وا ئه‌و كات لێى ده‌ده‌ین".
دوێنێ سێشه‌م، ئیمانۆیل ماكرۆن به رۆژنامه‌نووسانى گوت "ئه‌گه‌رهاتوو به‌ڵگه‌ى به‌هێزمان ده‌ستكه‌وت كه سووریا چه‌كى كیمایى قه‌ده‌غه‌كراوى له دژى هاوڵاتیانى سڤیل به‌كارهێناوه، ئه‌وا لێى ده‌ده‌ین".
ماكرۆن گوتیشى "له‌و شوێنانه ده‌ده‌ین كه ئه‌و چه‌كانه‌ى لێ ده‌رده‌چێت و یانیش له‌و شوێنه‌ى كه پلانى بۆ داده‌نرێت".
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵگه له‌سه‌ر سووریا كۆ بكاته‌وه، كه چه‌كى كیمیایى به‌كارهێناوه. له‌هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌ر یه‌كه له‌نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا وبه‌ریتانیا وفڕه‌نسا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد له كۆتایى مانگى رابردوودا، هێزه‌كانى رژێمى سووریا، گازى كلۆریان له دژى هاوڵاتیانى سووریا به‌كارهێناوه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا گوتى" ئێمه هه‌تا ئێستا به‌ڵگه‌ى ئه‌وتۆمان نییه، كه چه‌كى كیمیایى قه‌ده‌غه‌كراو له دژى هاوڵاتیان به‌كارهاتووه".
له به‌شێكى قسه‌كانیشى ماكرۆن دووپاتى كرده‌وه كه پوێسته كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى سووریا ئه‌نجام بدرێت.