تۆتنهام توانی ئەنجامی یارییەكەی لەگەڵ یۆڤانتۆس یەكسان بكاتەوە

:: AM:09:02:14/02/2018 ‌

شەوی رابردوو یاریزانان هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و تۆتنهامی ئینگلیزی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بە یەكسانبوون یاریگەیان جێهێشت.

دوێنێ سێشەم لە دەستپێكی یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا مێوانداری یانەی تۆتنهامی كرد.

هەر لە سەرەتادا یارییەكە بە گەرموگوڕی دەستی پێ كرد كاتێك گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی 2 گۆڵی لە خولەكانی یەكەم و هەشتەم تۆمار كرد.

لە خولەكی 35ی گێمی یەكەمدا هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام توانی گۆڵێك تۆمار بكات و ئەنجامی یارییەكە تاڕادەیەك بۆ یانەكەی سووك بكاتەوە، هەر لەو گێمەشدا لە خولەكی 45 هیگواین هەلێكی تری تۆماركردنی گۆڵی لەدەستدا بەهۆی سەركەوتوونەبوونی لە لێدانی سزا.

لە گێمی دووەمیشدا ئەستێرەی دانیماڕكی ئیریكسن لە خولەكی 71 بە لێدانێكی بەهێز توانی گۆڵی یەكسانبوونەوە بۆ یانەی تۆتنهام تۆمار بكات و لە شكست رزگاری بكات.

یاریزانانی هەردوو یانەكە بەیەكسانبوون بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ یاریگەیان جێهێشت و یەكلاكردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان بۆ یاریی گەڕانەوە لەنێو یاریگەی وێمبڵی لە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا هێشتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م