هاووڵاتییان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی و تویته‌ر به تایبه‌تی ده‌ستیان به بۆچوون و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له چوارچێوه‌ی هاشتاگێك كردووه، تێیدا داوا ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره و هاوكاری پێشكه‌شی حكوومه‌تی عێراق نه‌كرێ، چونكه له‌جیاتی خه‌رج كردنی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه، ده‌چێته گیرفانی مافیاكان و له وڵاتانی تر پرۆژه و سه‌رمایه‌داری پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چڕه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی هێناوه و به هاشتاگی "پێیان مه‌ده‌ن و هاشتاگی كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق" ده‌ستی پێ كردووه، یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له‌گه‌ڵ هاشتاگه‌كه نووسیویه‌تی، بۆچی عێراق له 160 وڵاتی وڵاتی گه‌نده‌ڵ له ڕیزی 158همین دایه و زۆرترین گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی و سیاسی تێدایه و ئێسته‌یش به ڕێكخستنی كۆنگره ده‌تانه‌وێ دووباره ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه پێویسته كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژ و دوا ڕۆژی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی عێراقه له كوێت، كه له 12ی ئه‌م مانگه به به‌شداری 70 وڵات و زیاتر له دوو هه‌زار و 400 وڵات و سه‌دان دیپلۆماتكار و به‌رپرسی وڵاتانی دنیا هاته ئه‌نجام دان، به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی هاوكاری و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشه‌وه به ته‌واوی وێرانبوون.
عوسمان موختار ڕۆژنامه‌نووسێكی عێراقی له‌باره‌ی كۆنگره‌كه‌وه نووسیویه‌تی، كۆنگره‌ی بهخشنهكان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی دنیا كه ڕۆژانه پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و یه‌ك ملیار مه‌تر سێجای غاز به‌رهه‌م دێنێت و 22 ملیۆن هێكتار زه‌وی هه‌یه كه بۆ كشتوكاڵ ده‌شێ و ئه‌و ڕووبه‌ڕووه هێنده‌ی سێ وڵاتی عه‌ره‌بییه و داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گاته 100 ملیار دۆلار، له مێژووی دروستبوونییه‌وه تا ئێسته نه‌مبیستووه عێراق فه‌رمانڕه‌وایه‌كی وه‌ك ئێسته گه‌نده‌ڵی هه‌بێ.
كه‌سێكی تر نووسیویه‌تی، "بۆ بیركردنه‌وه به‌ر له ئاوه‌دان كردنه‌وه، عێراق ڕیزی ده‌یه‌م وڵاتی گرتووه كه ئاماژه‌ی هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێ، زیاتر له 55 گرووپی میلیشیایی مه‌زه‌وی هه‌یه كه وه‌لائیان بۆ ئێران، كۆی بودجه‌ی 2005 تا 2014 گه‌یشته 850 ملیار دۆلار، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، شاندی عێراق و دیداری له‌گه‌ڵیان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپێكی گه‌وره‌ترین دز وه‌سف كردووه.
چالاكێكی تر ده‌ڵێ، پاره‌ی نه‌وتی عێراق ده‌توانێ عێراق و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له عێراق بوونی نه‌بێ، بۆیه پێویسته گه‌لی عێراق بێنه ده‌نگ و وڵاته‌كه له گه‌نده‌ڵكاران پاك بكه‌نه‌وه، جیا له‌مه هیچ ده‌رفه‌تێكی تر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و گه‌شه‌سه‌ندنی بوونی نییه.
كه‌سێك به ناوی محه‌مه‌د عه‌سیم نووسیویه‌تی، عێراق داوای 88.2 ملیار دۆلاری له كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه كردووه، ئه‌مه كێشه نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له حكوومه‌تی عێراق تا ئێسته‌یش له ئاستێكی باڵادایه، ده‌وڵه‌ته به‌خشه‌ره‌كان ئه‌و پاره‌یه ناده‌نه گه‌نده‌ڵكاران.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی لهندهڵی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له كاتێكدایه، عێراق سندووقێكی بۆ پاره‌ی به‌خشین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان داناوه، مسته‌فا هیتی كه خۆی یه‌كێكه له زیانبه‌ركه‌وتووانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقهكهیه و ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، كه عێراق یه‌كه‌م هه‌نگاوی به ئاراسته‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان كردووه.
هیتی له گوته‌یه‌كی له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت گوتی، تا ئێسته 2.5 ملیۆن ئاواره له عێراق پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، زیاتر له 138 هه‌زار خانوو ڕووخێنراون، هاوكات سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له كۆنگره‌كه ڕای گه‌یاند، عێراق پێویستی به 88.2 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، قوسه‌ی عه‌بدولفه‌تاحی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێ، پێویستمان به 22 ملیار دۆلاری به په‌له هه‌یه و دواتریش 66 ملیار دۆلاری تر ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ودا مام ناوه‌ند بۆمان دابین بكرێ.
بەگوێرەی داتاكانی حكوومەتی عێراق نزیكەی 180 شار و شارۆكە و شارەدێ و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و هەزاران گوند لە باكور و ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق لە ئەنجامی شەڕی داعش وێرانبوون، گەورەترین وێرانیش بەر مووسڵی دووەم گەورە شاری عێراق كەوتووە، نەتەوە یەكگرتووەكان هێما بۆ ئەوە دەكات، زیاتر لە 40 هەزار خانووی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە عێراق خاپوور بوون.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 هاتە عێراق و تا كۆتای ساڵی ڕابردوو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان بۆ ئازادكردنی ناوچەكان بەردەوامی هەبوو، ئێستەیش پاشماوەكانی ئەو ڕێكخراوە لە عێراق ماون و ماوە ماوە دەردەكەونەوە و كردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.