سایتێكى عێراقى له به‌دواداچوونێك ئاشكراى ده‌كات، له به‌غدا به ئاشكرا له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكلام بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت.
سایتى
به‌غداد توده‌ى كه سایتێكى ناسراوى عێراقییه له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، له‌رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به ئاشكرا رێكلام بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت.
سایته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه، زۆرێك په‌یج له فه‌یسبووك هه‌یه كه به ئاشكرا رێكلام بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر له رێگاى ئینته‌رنێتیشه‌وه مادده‌كان ده‌فڕۆشن.
یه‌كێك له په‌یجه‌كان وه‌ك به‌غداد توده‌ى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، زیاتر له پێنج ساڵه كار ده‌كات و رێكلام بۆ فرۆشتنى مادده‌ى ماریجۆنا ده‌كات، له پهیجهكهش نووسراوه، فرۆشتن له رێگاى ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت.
زیاتر له‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، په‌یجه‌كه 32 هه‌زار به‌شداربووى هه‌یه و به پێى كۆمێنته‌كان ده‌ركه‌وتووه، خاوه‌نى په‌یجه‌كه نایشارێته‌وه كه مادده‌كانى هۆشبه‌رن.
چه‌ندین په‌یجى تریش هه‌یه كه له ژماردن نایه‌ن و به ناو و چالاكییه‌كانیان دیاره كه مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌فرۆشن. كه‌چى تا ئێستا به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق له به‌غدا خۆیان له‌و دیارده‌یه بێده‌نگ كردووه.
تا ساڵى 2003 وێراى ئه‌وه‌ى رژێمى عێراق دیكتاتۆرى بوو، به‌ڵام عێراق به پاكترین وڵاتى جیهان داده‌نرا له مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئێستا به‌هۆى فراوانبوونى پێوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران، به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه.