ئەلیگری: دیبالا بۆ یاری گەڕانەوەی تۆتنهام یاری دەكات
ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكرای كرد، بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، هەردوو ئەستێرەی یانەكەی پاولۆ دیبالا و بلیز ماتویدی یاری دەكەن.
دوێنێ سێشەم لە دەستپێكی یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا مێوانداری یانەی تۆتنهامی كرد و هەردوو یانەكەش بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ یەكسان بوون.
ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكەدا رایگەیاند: یاریزانانی تیپەكەمان یارییەكی زۆر باشیان ئەنجام دا و ئەگەر هەندێ هەڵەی بچووكی هێڵی بەرگری نەبووایە دەمانتوانی سەركەوتن بەدەست بێنین و بەتایبەتیش لە گێمی یەكەمدا دەمانتوانی 3 گۆڵ تۆمار بكەین.
زیاتر گوتی: دڵگرانم كە نەمانتوانی سەركەوتن بەدەستبێنین، بەڵام هەلێكی ترمان لەبەردەمدا ماوە و دەتوانین لە یاری گەڕانەوەدا لەنێو یاریگەی وێمبڵی قەرەبووی ئەنجامەكە بكەینەوە و سەركەوتن بۆ قۆناغی 8 بەدەست بێنین.
لە كۆتاییدا راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس جەختی كردەوە كە هەردوو ئەستێرەی یانەكەی دیبالا و ماتویدی لە پێكانەكانیان چاكبوونەتەوە و لە یاریی گەڕانەوەدا بەرامبەر یانەی تۆتنهام یاری دەكەن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم