به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ر شوێنێك، تابیهبهته به كۆمه‌ڵه كاروبارێك كه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان دابین كراوه، به‌ڵام چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌یر هه‌ن، كه ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێكدا بوونیان هه‌یه و له وڵاته‌كانی تر شتێكی نامۆن.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموویهكن له‌و وه‌زاره‌تانه:
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌نیایی:
ئه‌م وه‌زاره‌ته تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌یان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نیایی هه‌یه، تا ئێسته ته‌نیا له به‌ریتانی به‌و شێوه فه‌رمییه وه‌زاره‌تی بۆ كراوه‌ته‌وه، چونكه له‌وێ زیاتر هله نۆ ملیۆن كه‌س كێشه‌ی ته‌نیایی هه‌یه.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆشبه‌ختی:
ساڵی 2013 نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ڕای گه‌یاند، خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ربڕین و كاركردن له‌سه‌ر خۆشبهختییهكانیان ناشاره‌زان، بۆیه پێویستییان به‌وه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بۆ خۆشبه‌ختی دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نیا قسه بوو، كه‌چی ساڵی 2016 ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به باشترین خزمه‌تگوزاری له ئیمارات كرایه‌وه.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆشحاڵی:
ساڵی 1972 له باشووری ئاسیا، له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی چیای هیمالایا، وه‌زاره‌تی خۆشحاڵی دروستكرا، كه گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵخۆشی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا ده‌دا.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێهاتووه‌كان:
له ئه‌كوادۆر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێهاتووه‌كان دروستكرا، ئامانجیشیان گرنگی دان بوو به كه‌سه لێهاتووه‌كان، به‌و هیوایه بوون ئه‌م لێهاتووانه وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ئاستێكی به‌رز و پێشكه‌وتوو تر ببه‌ن.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خێڵه‌كان:
ساڵی 1962 به‌ڕوه‌به‌رایه‌تی خێڵه‌كان له یه‌مه‌ن دروستكرا، تا پێكه‌وه ژیان له نێوان هه‌موویان بنیات بنێن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و پاش ماوه‌یه‌ك له‌ناویان برد.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یۆگا:
ساڵی 2014 ناریندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان، وه‌زاره‌تێكی بۆ پزیشكیی كۆ و یۆگایی هیندستان دروستكرد.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكلام و ئاگاداری:
له كۆریای باكور، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك به‌م ناوه دروست كراوه، تا به زووترین كات ئاگاداری دژی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕێكلامی تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌یان به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن.
_ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتی:
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ساڵی 1969دروستكرا و تا ساڵی 1998 خزمه‌تیان كرد، كه بۆ یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان كۆریای باكور و باشور دروست كرابوو.